قوباد تاڵه‌بانی: لەم قۆناغەدا لێكگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكاند نێوان عێراق و هەرێم
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
له كۆبونه‌وه‌ی لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێم، جێگری سەرۆك وەزیرانی هه‌رێم رایگەیاند، بەبێ چارەسەركردنی كێشەكان و بەبێ ستراتیژ و كاری هاوبەش ناتوانرێت بیر لە گەشەپێدانی عێراق و كوردستان بكرێتەوە.
		
	
 قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌مرۆ سێشهمه له‌گه‌ڵ فرانك ریڤۆڵتۆ، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێم كۆبووەوهو به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، قوباد تاڵه‌بانی وتویهوتی::" لەم قۆناغەدا لێكتێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و راستە كێشەی كەڵەكەبووی زۆر هەیە لەنێوان عێراق و هەرێمدا، بەڵام دەكرێت بە نیشاندانی نیازپاكیی و كاری هاوبەش هەنگاو بە هەنگاو كێشەكان چارەسەر بكەین".
	
	
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندوه:" بەبێ چارەسەركردنی كێشەكان و بەبێ ستراتیژ و كاری هاوبەش ناتوانرێت بیر لە گەشەپێدانی عێراق و كوردستان و دابینكردنی ژیانی شایستە بۆ هاوڵاتییان بكەینەوە".
	
	
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه هەردوولا باسیان لە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دوایین گۆڕانكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنیش كردوه.
        
        PM:06:56:21/05/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1312
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت