له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له كه‌ركوك دوو برا كوژران
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركوك دوو گه‌نج كه بران كوژران و تۆمه‌تباره‌كانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی ده‌روازه‌ی شاری كه‌ركوك رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویداوه.
	
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامدا دوو گه‌نج كوژران كه برای یه‌كترن".
وتیشی: "دوای رووداوه‌كه تۆمه‌تباره‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون".
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌كرد كه "چوار كه‌س كه ماتۆڕسكلیان پێبووه و پێشتر یه‌كتریان ناسیوه، له‌گه‌ڕه‌كی ده‌روازه بۆته ده‌مه‌قاڵه‌یان، دووانیان كه ده‌مانچه‌یان پێبووه، ته‌قه‌یان له دووانه‌كه‌ی تر كردووه، ده‌ستبه‌جێ یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه و ئه‌وی تریش به برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام دواتر گیانی له‌ده‌ست داوه".
سه‌رچاوه راشیگه‌یاند كه ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان كردووه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون و له‌ئێستاشدا هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌وه ده‌ستپێكردووه.
        
        
PM:11:42:11/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1684
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت