دوو هاووڵاتی عەرەب لە شاری سلێمانی کوژران
         
                
        
        
        
          
وێستگهنیوزـ
		
له شاری سلێمانی ته‌قه له دوو هاووڵاتیی عه‌ره‌ب ده‌كرێت و ده‌كوژرێن و بە وتەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ وێستگەنیوز، هۆکاری کوشتنەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
	
	سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: ئەو دوو هاووڵاتییە عەرەبە یەکێکیان تەمەنی 46 ساڵە ئەوی تریان تەمەنی 30 ساڵە. 
	
		
	به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگەنیوز، "ئەوەی دوو هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كه‌ی كوشتووه، کوردێکە و پرۆسەی کوشتنەکەی لەگەڕەکی راپەڕین ئەنجامداوە".
	
		
	باسی له‌وه‌شكرد: "هۆکاری کوشتنەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەیە".
ئه‌م هه‌واڵه نوێده‌كرێته‌وه.
  
        
        AM:11:18:11/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4468
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت