شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: بارسته هه‌وایه‌كی سارد رووده‌كاته هه‌رێم و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوازی به‌رچاو داده‌به‌زێنێت
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد پێشبینی ده‌كات له سبه‌ینێوه بارسته هه‌وایه‌كی سارد رووده‌كاته هه‌رێم و پله‌كانی گه‌رما به‌شێوازی به‌رچاو داده‌به‌زێنێت و حاڵه‌تێكی لاوازی دابارین بۆ هه‌ندێ شوێن دروست ده‌كات.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌ین مه‌ودای 18 بۆ 19 ی 12 و ڕۆژانی داهاتوو بارسته هه‌وایه‌كی ساردی سیبری داخڵی ناوچه‌كه بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌وهۆیه‌وه "پله‌كانی گه‌رما له دووشه‌ممه‌وه تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شێوازی به‌رچاو داده‌به‌زێنێت به‌ڕێژه‌ی 4 تا 6 پله و زیاتر".
ده‌شڵێت: "له‌به‌شێكی ناوچه شاخاویه‌كان ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌خته و به‌ستن هه‌یه. له‌سنوری ناوچه شاخاویه جیاوازه‌كان پله‌كانی گه‌رما دێته سفر و ژێر سفره‌وه به تایبه‌ت كاته‌كانی شه‌وان بۆ به‌ره‌به‌یانیان".
ئه‌و شاره‌زایه باس له‌وه ده‌كات كه "هاوكات سبه‌ی و دووسبه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كان به‌زۆری نیمچه هه‌وری ده‌بێ و له‌هه‌ندێ شوێن ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌م هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ به‌فر بۆ به‌شێكی ناوچه‌ی سنوری و شاخاوی به‌رز".
ئه‌و شاره‌زا كه‌شناسییه راشیگه‌یاندووه كه "له‌ناو هه‌فته‌ی كۆتایدا بارانی زۆر باش هه‌یه و به‌ڕێوه‌یه".
PM:08:54:17/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت