شاندی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت و غاز بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم کۆبوونەوە
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت و غاز لە بەغدا کۆبونەوە و جەختیان لەوە کردوتەوە كه هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رۆڵی گرنگی دەبێت لە بووژانەوەی ئابووریی هەرێم و عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت و غاز کۆبونەوە.
بهپێی راگهیهندراوێكی كورتی كۆبونهوهكه، لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا باسیان لەوە کردوه كه "دووبارە دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە بوژانەوەی ئابووری هەرێم و عێراق."
ئهوهش لهكاتێكدایه كه مانگی رابردوو، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، تورکیا و عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەربڕیوە و پێشبینی دەکەن نەوتی هەرێم پێش کۆتایی ئەمساڵ هەناردە بکرێتەوە.
PM:11:37:11/12/2023
ئهم بابهته 2356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت