هۆشیار عەبدوڵا: با خەڵکی کەرکوک چانس بدەن بە کاندیدەکانی نەوەی نوێ و بۆ ئەم چوارساڵە تاقییان بکەنەوە
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌باشی ده‌زانێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه بڕیاره 18ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، خەڵکی کەرکوک چانس بدەن بە کاندیدەکانی نەوەی نوێ و بۆ ئەم چوارساڵە تاقییان بکەنەوە.
		
	
لە بەرنامەی تاوتوێ کەناڵی ئێن ئاڕتی هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق وتی: با خەڵکی کەرکوک ئەم هەڵبژاردنە چانس بدەن بە کاندیدەکانی نەوەی نوێ و بۆ ئەم چوارساڵە تاقییان بکەنەوە. 
	
	
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره "پاش 20 ساڵ لە حوکمی خراپی یەکێتی و پارتی، خه‌ڵكی كه‌ركوك دەرفەتێکیان بۆ هاتۆتەپێش کە تۆڵەیان لێبکەنەوە و دەنگبدەن بە هێزێکی نوێ کە سزای پارتی و یەکێتی بدات."
	
	
به‌بۆچوونی هۆشیار عه‌بدوڵا، نەوەی نوێ لە کەرکوک و هەرێمیش ململانێیەکی توند و بەهێزی پارتی و یەکێتی دەکات و وه‌ك ناوبراو وتی "هەقە پشتیوانی بکرێت و چانسی پێ بدرێت."
        
        PM:08:50:11/12/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2328
 جار خوێنراوه‌ته‌وه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت