گه‌نجێكی قه‌زای حاجیاوا له به‌ریتانیا له خه‌ودا گیانی له ده‌ستدا
ئیسماعیل محێدین
وێستگه‌نیوزـ
په‌یامنێری ئیداره‌ی راپه‌ڕینی وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو گه‌نجێكی قه‌زای حاجیاوا كه ماوه‌ی ساڵێك بوو له به‌ریتانیا ده‌ژیا به هۆكارێكی نادیار له‌خه‌ودا گیانی له‌ده‌ستداوه.
وەک پەیامنێری وێستگەنیوز گواستیەوە، ئه‌و گه‌نجه ناوی ئیسماعیل محێدینه، خەڵکی قەزای حاجیاوای ئیدارەی راپەڕینە، ماوه‌ی ساڵێكە له وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژیا، شه‌وی رابردوو بە هۆکارێکی نادیار له‌خه‌ودا گیانی له ده‌ستداوه.
PM:03:00:11/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 4676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت