له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی سۆران 5 كه‌س به بڕیاری دادوه‌ر راگیراون
وێستگه نیوزـ
به‌پێی نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی قه‌زای سۆران، تائێستا 5 كه‌س به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون کە یەکێکیان خاوەنی باڵەخانەکەیە.
كه‌ناڵی کوردستان24 بڵاویكرده‌وه: لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران گەیشتوونەتە دەرئەنجامی ئەوەی ئاگرەکە لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامن سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بە بڕیاری دادوەر پێنج کەس تاوەکو ئێستا بەهۆی رووداوەکەوە راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، کە یەکێکیان خاوەنی باڵەخانەکەیە و یەکێکی دیکەشیان خاوەنی مۆبیلیاتێکە لە بەشی خوارەوەی باڵەخانەکە کاری دەکرد لەگەڵ سێ کرێکاری ئەو شوێنە بازرگانییە.
سه‌باره‌ت به رەوشی تەندروستی بریندارەکانیش، كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: تەنیا بریندارێک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی ماوەتەوە کە مولازمێکی پۆلیسە بەناوی (جیهاد سدیق ستوونی) و لەکاتی رزگارکردنی هاووڵاتییانی ناو باڵەخانەکە بەهۆی دووکەڵەوە لەهۆش خۆی چووە و تووشی ژەهراویبوون بووە، خۆشبەختانە ئێستا تەندروستی جێگیرە و توانای قسەکردن و خواردنی بۆ گەڕاوەتەوە.
PM:09:54:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 2496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت