شاسوار عه‌بدولواحید: لە کۆشک و حەوت پرسگەوە، بەرپرسی کوردیمان هێنایە چایخانەکان بۆ تاوڵە و دۆمینه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تانه‌یه‌كی نوێ له به‌رپرسانی ئێستای هه‌رێم و ئه‌وانه دا كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نوسیوه: "لە کۆشک و حەوت پرسگەوە، بەرپرسی کوردیمان هێنایە چایخانەکان بۆ تاوڵە و دۆمینە و دەنگ کۆکردنەوە، سەبر بگرن جارێ شتی تریش ماوە فێریان کەین؟"
له كۆمێنتیشیدا، شاسوار عه‌بدولواحید نوسیویه‌تی: "سەیر لەوەدایە دوایی پارەی چایخانەکەش نادەن و لە دەرەوە ١٠ سەیارەی درع وەستاوە، ئەمە بە حساب سادەن".
هاوڵاتییه‌كیش پرسیاری له سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه كردوه‌و بۆی نوسیوه: "بزانم ئه‌توانی فێری به‌قاڵیان بكه‌یت و واز له سیاسه‌ت بهێنن؟"، له وه‌ڵامدا شاسوار عه‌بدولواحید، وتویه‌تی: "به قورعان نایزنن، بایی چه‌نه میوه و سه‌وزه‌یان بۆ بكڕم یه‌ك دینار ده‌ستمایه ناگێڕنه‌وه، ئه‌وه نه‌وتیان ده‌فرۆشت قه‌رزار بوون، جا وه‌ره میوه".
PM:09:36:09/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت