وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: بەوپەڕی دڵتەنگییەوە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کەسێکمان پێگەیشت لە باڵەخانەیەک لە سۆران
وێستگه نیوزـ
لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سۆران، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو رووداوە دهربڕی.
شهوی ههینی 8ی كانونی یهكهمی 2023، ئاگر لە باڵەخانەیەک لەسەر رێگەی سەرەکی سۆران – چۆمان لە گەڕەکی جوندیانی سۆران کەوتەوە. وێڕای هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون.
ئهوانهی گیانیان لهدهسداوه سیانیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن؛ دووانیش هاوسهری یەکن و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن؛ چواریشیان ئەندامی یەک خێزانن و عەرەبن؛ یەکێکیشیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دووانیش ناسنامەی سوریایان پێبووە و دیار نییە کوردن یان نا. دوو کەسەکەی دیکەشیان عەرەبی عێراقن.
ئهمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەوپەڕی دڵتەنگییەوە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کەسێکمان پێگەیشت بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێرای سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئەو رووداوە، هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارهكان خواستووە.
PM:06:48:09/12/2023
ئهم بابهته 1076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت