رۆمانۆسكی لهسهر رووداوی ئاگرهكهی سۆران: پرسە و نزاکانمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانە
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق سەرەخۆشی لە قوربانییانی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە سۆران كرد و دەڵێت: پرسە و نزاکانمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانە.
ئهمڕۆ شهممه ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) ئاماژەی بەوەکردووە، "زۆر هەست بە خەمباری دەکەم بۆ ئەوانەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە کارەساتبارەکەی باڵەخانەیەک لە سۆران - هەولێر گیانیان لەدەستدا".
دهشڵێت، " پرسە و نزاکانمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانە".
شهوی ههینی 8ی كانونی یهكهمی 2023، ئاگر لە باڵەخانەیەک لەسەر رێگەی سەرەکی سۆران – چۆمان لە گەڕەکی جوندیانی سۆران کەوتەوە. وێڕای هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون.
ئهوانهی گیانیان لهدهسداوه سیانیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن؛ دووانیش هاوسهری یەکن و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن؛ چواریشیان ئەندامی یەک خێزانن و عەرەبن؛ یەکێکیشیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دووانیش ناسنامەی سوریایان پێبووە و دیار نییە کوردن یان نا. دوو کەسەکەی دیکەشیان عەرەبی عێراقن.
PM:06:40:09/12/2023
ئهم بابهته 1072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت