وەزارەتی دەرەوەی ئوردن پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران كرد
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئاگرەکەی سۆران كرد و رایگهیاند: "ئێمە لە شانشینی ئوردنی هاشمی، هاوسۆزین لەگەڵ کۆماری عێراقی دۆست".
شهوی رابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەک لەسەر رێگەی سەرەکی سۆران – چۆمان لە گەڕەکی جوندیانی سۆران کەوتەوە. وێڕای هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون.
ئهوانهی گیانیان لهدهسداوه سیانیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن؛ دووانیش هاوسهری یەکن و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن؛ چواریشیان ئەندامی یەک خێزانن و عەرەبن؛ یەکێکیشیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دووانیش ناسنامەی سوریایان پێبووە و دیار نییە کوردن یان نا. دوو کەسەکەی دیکەشیان عەرەبی عێراقن.
له پهیامهكهیدا كه ئەمڕۆ شەممە ئاراستهی كردوه، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن دهڵێت، "بە راستگۆترین هەست و سۆزمانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گەل و حکومەتی کۆماری عێراقی دۆست دەکەین، بۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی لە ئەنجامی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق".
دهشڵێت: "ئێمە لە شانشینی ئوردنی هاشمی، هاوسۆزین لەگەڵ کۆماری عێراقی دۆست، خودای گەورە لە گیانلەدەستدراوان خۆش بێت و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
PM:04:42:09/12/2023
ئهم بابهته 1200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت