سودانی واژووی له‌سه‌ر ناردنی 700 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم كرد


وێستگه‌ نیوزـ

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی رووداو،  سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی 700 ملیار دینارەکە بە قەرز بۆ هەرێمی کوردستان کردوه‌، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولاش ئه‌مه‌ دوا 700 ملیارییه‌ كه‌ به‌غدا بۆ هه‌رێمی روانه‌ بكات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ئەو 700 ملیار دینارەیە کە سودانی واژۆی لەسەر ناردنی کردووە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئه‌یلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.

له‌ بەرنامەی "بێستوون تۆک"ی كه‌ناڵی رووداودا ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و وتی، "دوێنێ واژۆم لەسەر ناردنی 700 ملیار دیناری قەرز بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان کرد." 

 دوای رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم له‌ 14ی ئەیلولی ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ ماوەی سێ مانگ، واتە مانگانە 700 ملیار دینار، ئەوەش بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. تا ئەمڕۆ دوو جار پارەکە نێردراوە و بەگوێرەی رێککەوتنەکە یەک گوژمەی دیکەی 700 ملیاری ماوە.


PM:04:14:09/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت