قوباد تاڵه‌بانی دڵنیایی ده‌داته بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی دڵنیاكرده‌وه و رایگه‌یاند كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ره‌داوی باشیان سه‌باره‌ت به كه‌یسی تیرۆركردنی ناوبراو ده‌ست كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێشوازیمان كرد له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری شه‌هید نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "دڵنیامان كردنه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌یسی تیرۆركردنی شه‌هید نیاز و سه‌ره‌داوی باشیان ده‌ست كه‌وتووه بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه".
وتیشی: "بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید نیاز ده‌رگه‌ڵه‌یی، بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌رن كه له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا خزمه‌تێكی زۆری گه‌لی كوردیان كردووه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشیكرده‌وه كه "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و پشتیوانیان ده‌بین".
شه‌وی 18ی ئابی 2023، نیاز جه‌لال ده‌رگه‌ڵه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی راوێژكارانی یه‌كێتی و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و قائیمقامی پێشووتری قه‌زای دوكان، له‌ناو باخه‌كه‌ی خۆیدا له رانیه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
PM:03:36:04/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت