دادگای فیدراڵی بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك دواده‌خات
وێستگه‌نیوز-
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی دواخست.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان سه‌باره‌ت به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبۆوه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاردانی له‌باره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات بۆ رۆژی 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، دواخست.
پێشتر عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك، به‌بیانوی هه‌بونی ناوی دووباره و ئه‌نجام نه‌دانی سه‌رژمێری و ناونووسكردنی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كورد له تۆماری ده‌نگده‌رانی پارێزگای كه‌ركوك، داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یان كرد و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نایان برده به‌ر تۆماركردنی سكاڵا له دادگای فیدڕاڵی.
له‌به‌رامبه‌ردا شێرزاد سه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له كه‌ركوك رایگه‌یاندبوو كه "عه‌ره‌ب و توركمان زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌ركوكیان له بن ده‌ستدایه و كوردیش زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا ڕێژه‌ی كورد 53%ی كه‌ركوكه، ئه‌وان نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه هه‌ر وابمێنێته‌وه".
PM:02:46:04/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت