وێستگه‌نیوزـ
نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایگه‌یاند، تا ئێستا یه‌ك لیتر نه‌وت له لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نێردراوه و ده‌شڵێت، له سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وت به هه‌مان نرخی پێشوو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی تشرینی دووه‌می 2023، رایگه‌یاند: هاووڵاتیانی ناوشاری سلێمانی رۆژانە پرسیار دەکەن سەبارەت بەدابەشکردنی نەوت کە ماوەی چەند رۆژێکە راگیراوە.
ده‌شڵێت: "لێرەوە روونی دەکەینەوە دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە نەوت بەنرخی 50 پەنجاهەزار دینار دابەش دەکرێت لە بەرواری 1ـ12ـ2023 وە ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی هاووڵاتییان ئەو نەوتە وەرنەگرن کە نرخەکەی 103 هه‌زار 500 دینار بوو،
بەڵام تا ئەمڕۆ یەک لیتر لەو نەوته 50 هه‌زار دینارییه نەهاتووە".
نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه: "هەروەک لەروونکردنەوەی پێشوماندا ئاماژەمان پێدابوو ئەگەر ئەو نەوتەش بێت ئەوا لەسەر بریاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەناوچە شاخاویەکاندا دابەش دەکرێت".
ده‌شڵێت: "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بریارماندا کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی لەسبەینێ سێشەممەوە دەست پێبکەینەوە بەهەمان میکانزمی پێشوو".
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه عیزه‌ت سابیر، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌له 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2023ه‌وه نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كرێت به‌بڕی 50 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر به‌رمی
وێستگه‌نیوزـ