كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به جێگیری ده‌مێننه‌وه و سبه‌ی شه‌و ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئاسمان بە گشتى لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 5ی تشۆینی دووه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 13 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى
AM:10:24:04/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت