قوباد تاڵەبانی: كەمئەندامان سەلماندیانەوە كەمئەندامی ناتوانێت لەبەردەم ئیرادەی سەركەوتندا رێگربێت
وێستگه نیوزـ
قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێم ئامادەی یاریی دۆستانەی تۆپی پێی نێوان کەمئەندامان و دەزگای ئاسایشی ھەرێم بوو كه بهبۆنهی رۆژی جیهانی كهمئهندامان سازكرا و به بردنهوهی تیپی كهمئهندامان كۆتایی هات، له لێدوانێكیشدا بۆ وێستگه نیوز وتی: "ئەوەی ئەمڕۆ بینیمان دیوێکی دیکەی ئاسایش بوو".
دواتریش قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی ھەرێم ئەم وێنانەی بڵاوكردهوهو لهسهری نوسیوه، "كەمئەندامان ئەمڕۆ جارێكیتر سەلماندیانەوە كەمئەندامی ناتوانێت رێگربێت لەبەردەم ئیرادەی سەركەوتندا، پیرۆزبایی ئەم بردنەوەیە لە یانەی رۆژدەكەم، رۆژی جیهانیی كەمئەندامان لە ھەموو كەمئەندامانی كوردستان پیرۆزبێت”.
دهشڵێـت: "دەزانم برایانی ئاسایش دڵیان گەورەیە و لێم زویرنابن كە ئەمڕۆ بێ لایەن نەبووم و ھاندەری یانەی رۆژی كەمئەندامان بووم”.
PM:09:53:02/12/2023
ئهم بابهته 1184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت