سه‌عدی پیره‌: داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئیفلاسی سیاسییە


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیارە رۆژی 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت، لە کەرکوکیش 15 کورسی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا دیاریکراوە و کورسییەکیش بۆ کۆتاکان دیاریکراوە، وته‌بێژی یه‌كێتیش له‌سه‌ر داواكارییه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌ڵێت: ئه‌و داوایه‌ مانای ئیفلاسی سیاسییه‌.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەلایەن هەندێک لایەن و پێکهاتەوە، ئیفلاسی سیاسییە و هەرگیز نابێت کەرکوک هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام نەدرێت.

وتیشی:" یەکێک لە راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئەوەیە کە بە گڕوتینەوە بچینە هەڵبژاردن و بەتوانا و هێزێکی زیاترەوە کێشەی هاووڵاتیان چارەسەر بکەین و ئەو ماددە دەستورییانەی پەیوەستە بە ناوچە جێناکۆکەکان کاری جدی بۆ بکەین ".

وته‌بێژی یه‌كێتی به‌ پێویستیشی زانیووه‌ لایەنە کوردستانییەکان هەوڵبدەن بەیەکەوە بەگژ ئەو هەڕەشانەدا بچنەوە کە رووبەڕووی کورد دەبنەوە".


PM:09:01:02/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت