ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی راگه‌یه‌ندرا
ئەنجومەنی نوێی ژووری بازرگانی سلێمانی... وێنە: سەرکەوت غەریب
وێشستگهنیوز-
سه‌رپه‌رشتیاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ژووره بازرگانییهكانییهكان به "سه‌ركه‌وتویی كۆتاییهاتوه" و هه‌فته‌ی داهاتوش ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی ژووره بازرگانییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، هاوكات ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه‌كه راگه‌یه‌ندرا و ژنێك یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو عه‌تا محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد و مه‌ده‌نیانه و دیموكراسیانه، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێویستده‌كات لێره‌بن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات هه‌موو كاندیدێكی له پڕۆسه‌كه‌دا چاودێری هه‌یه".
عه‌تا محه‌مه‌د وتی: "ده‌نگدانه‌كه به‌شێوه‌كه‌ی ئه‌لیكترۆنی ورد به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌سێك یه‌كجار دهنگیدابێت ناوی له سیستدا سڕدراوه‌ته‌وه و نه‌یتوانیوه ده‌نگ بداته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئه‌وانه‌ی له خولی پێشوو له ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی سلێمانیدا بوون، هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیان نه‌كردووه و شتی زۆریشیان بۆ سلێمانی و هه‌رێمیش كردووه، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه بوونه‌ته یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق".
لای خۆیه‌وه هاوكات دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د كه به نوێنه‌رایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا قسه‌یكرد و باسی له سهرپهرشیكردنی پڕۆسه‌كه كرد و وتی: "له ڕوی یاساییه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و بێكێشه‌ی یاسایی به‌ڕێوه‌چووه، بێناڕهزایی بووه و سه‌رده‌میانه به‌ڕێوه‌برا و ئێمه‌ش وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی پشتڕاستی ئه‌نجامه‌كانمان كرده‌وه".
وتیشی: "شێنێ ئیختیار 2337 ده‌نگ، نه‌وزاد ره‌باتی 2273 ده‌نگ، بورهان عه‌لی 1825 ده‌نگ، عوبێد ئه‌حمه‌د 1780 ده‌نگ، محه‌مه‌د ره‌سوڵ 1699 ده‌نگ، ئارام بابان 1674 ده‌نگ، ئه‌حمه‌د عه‌لی 1548 ده‌نگ، بابان عوسمان 1522 ده‌نگ"یان به‌ده‌ستهێناوه".
ئاشكراشیكرد كه "سابر ئه‌مین حه‌مه 1450 ده‌نگ، كازێو كاوه عه‌بدوڵا 1311 ده‌نگ، خالید حاجی عه‌لی 1284 ده‌نگ، مامۆستا جه‌وهه‌ر 1239 ده‌نگ و حاجی به‌همه‌ن حه‌مه‌تاڵ 1133 ده‌نگ، عوسمان حاجی فه‌تاح 1085 ده‌نگ، كه‌یوان عه‌لی محه‌مه‌د 1052 ده‌نگ، جه‌لال عه‌بدوڵا 1040 ده‌نگ، عه‌تا حاجی ره‌جه‌ب 1020 ده‌نگ، عوسمان گوڵه‌باخ 1015 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه".
دادوه‌ر عومه‌ر ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند كه "توانا ره‌زا 988 ده‌نگ، ره‌وه‌ز ئه‌حمه‌د 988 ده‌نگ، محه‌مه‌د كامیل 884 ده‌نگ، كه‌مال موخته‌به‌ر 835 ده‌نگ، هێرش حسێن 778 ده‌نگ، سابر ره‌سوڵ 775 ده‌نگ، دانا محه‌مه‌د 651 ده‌نگ، هاوڕێ حه‌سه‌ن 413 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه".
عه‌تا محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی راشیگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌نجامه‌كان 13 كه‌س ده‌بنه ئه‌ندامی ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كه پێكهاتون له شێنێ ئیختیار، نه‌وزاد ره‌باتی، بورهان عه‌لی، عوبێد ئه‌حمه‌د، محه‌مه‌د ره‌سوڵ، ئارام بابان، ئه‌حمه‌د عه‌لی، بابان عوسمان، سابر ئه‌مین حه‌مه، كازێو كاوه عه‌بدوڵا، خالید حاجی عه‌لی، مامۆستا جه‌وهه‌ر و حاجی به‌همه‌ن حه‌مه‌تاڵ".
رونیشیكرده‌وه، دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌و 13 كه‌سه چوار كه‌س ده‌مێننه‌وه بۆ یه‌ده‌گ كه پێكهاتون له عوسمان حاجی فه‌تاح، كه‌یوان عه‌لی محه‌مه‌د، جه‌لال عه‌بدوڵا، عه‌تا حاجی ره‌جه‌ب، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی به‌راییه و هه‌فته‌ی ئاینده ئه‌نجامی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت.
AM:09:36:01/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 9924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت