عه‌مار حه‌كیم هاوده‌نگی بۆ مامۆستایانی هه‌رێم راگه‌یاند
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وی حیكمه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ره‌وی حیكمه‌ی نیشتمانی وه‌ك یه‌كه‌م به‌رپرسی باڵای عێراق پشتیوانی بۆ داخوازی مامۆستایانی هه‌رێم ده‌ربڕی و داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كرد شایسته‌ی دارایی مامۆستایان خه‌رج بكات .
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وی حیكمه‌ی نیشتمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ئێمه له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانانه ده‌كه‌ین كه مامۆستایان له پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
عه‌مار حه‌كیم ده‌ڵێت: "له كاتێكدا هاوده‌نگی خۆمان له‌گه‌ڵیان راده‌گه‌یه‌نین، داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه شایسته داراییه‌كانیان بدات و گرنگی به‌م توێژه گرنگه بدات، چونكه دادپه‌روه‌رانه نییه كه ئازاره‌كانیان به‌بێ چاره‌سه‌ر به‌رده‌وام بێت".
هاوكات داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات "به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ په‌سه‌ندكردنی داواكارییه‌كانیان و به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بكات".
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه نووسیویشیه‌تی: "ده‌رفه‌ته‌كه ده‌قۆزمه‌وه بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی وانه‌بێژانی ڕه‌سافه له به‌غدا و داواكارین كار بكرێت بۆ ته‌رخانكردنی پله‌ی وه‌زیفی بۆ ئه‌م توێژه كه زۆری به‌خشیوه به واقیعی په‌روه‌رده‌یی و فێركردن و به‌رگه‌ی چه‌ندین ساڵ كاری خۆبه‌خشی گرتووه و به‌شداری كردووه له پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانی ستافی مامۆستایان و ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێی كه‌سێك ده‌كات كه دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات به تواناكانی به‌رده‌ست".
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له كاتێكدایه كه زیاتر له 70 رۆژه مامۆستایانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی دواكه‌وتنی مووچه و راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه و دانه‌مه‌زراندنی وانه‌بێژان، بایكۆتی هۆڵهكانیانی خوێندنیان كردووه و پرۆسه‌ی خوێندنیان راگرتووه.
AM:12:08:29/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 3896
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت