بریكاری وه‌زاره‌ت "هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌ی كه‌می كاره‌با" له هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه كێشه‌كه‌یان نه‌بوونی سووته‌مه‌نی ته‌واوه و گه‌ر سووته‌مه‌نی پێویست هه‌بێت ده‌توانن به‌بێ موه‌لیده 24 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ن.
كامیل قه‌زاز بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: "ئێمه ژێرخانمان هه‌یه، كه له 7000 تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام كێشه‌كه‌مان نه‌بوونی سووته‌مه‌نی ته‌واوه".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌به‌رده‌هێنرێت له كۆرمۆر و دانا غاز، دێته لای ئێمه، به‌ڵام هێشتا به‌شی به‌كارخستنی یه‌كه‌كانمان ناكات، یه‌كه‌مان هه‌یه ئێستا وه‌ستاوه ".
كامیل قه‌زاز ئاشكراشیكرد كه "ئه‌گه‌ر سووته‌مه‌نی پێویست هه‌بێت به‌پێی ئه‌و ژێرخانه‌ی ئێمه هه‌مانه له دیمانلۆدی ئێستا له‌كاره‌با ده‌توانین به‌بێ موه‌لیده بیست و چوار كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین، چونكه ئێستا دیمانلۆدهكهم پێنج هه‌زاره، ژێرخانهكهم 7000 هه‌زاره، بۆیه ئه‌گه‌ر سووته‌مه‌نی ته‌واو هه‌بێت ده‌توانین بێ موه‌لیده كاره‌بای بیست و چوار سه‌عاته دابین بكه‌ین".
باسی له‌وه‌ش كرد كه "چه‌ند هۆكارێك ڕۆڵی هه‌یه، به بابه‌تی سیاسیشه‌وه كه زۆر ڕۆڵی هه‌یه له‌و بابه‌ته‌دا".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "كێشه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بێت، پلان چاك ده‌بێت، كه پلان چاكبوو، ئابوری چاك بوو یه‌كێك له كێشه‌كانی ئابووری كاره‌بایه، هه‌تا ئه‌وانه چاره‌سه‌ر نه‌بن كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر نابێت ئه‌وه بۆچوونی منه".
لای خۆیه‌وه سه‌لام قه‌زاز، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای كاره‌بای هه‌رێم پێیوایه كه ""كێشه‌كه به ته‌نها وه‌زاره‌تی كاره‌با نییه، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی داراییه، حكومه‌ته، وه‌زاره‌تی نه‌وته، ئه‌مانه وه‌ك زنجیره به‌ستراون ئه‌گه‌ر به ڕێكی كاره‌كانی خۆیان نه‌كه‌ن، ئه‌وا هه‌موو كێشه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاره‌با، كه‌س باسی وه‌زاره‌تی نه‌وت ناكات، كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی كاره‌با و سه‌ری ماره‌كه وه‌زاره‌تی نه‌وته، ئه‌و كاته‌ی من له پۆست‌دا كارم ده‌كرد وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌هات واژۆی ده‌كرد، ده‌یوت ئه‌وه‌نده سووتهمهنیتان ده‌ده‌ینێ، به‌ڵام كه ده‌ستمان ده‌كرد به دروستكردنی، سووته‌مه‌نی پشتی تێده‌كردین و كه‌سیش نه‌بوو بانگییان بكات و لێییان بپرسنه‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه "له هه‌رێمیش هه‌مان كێشه هه‌یه، له هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان چی به‌ده‌سته، هه‌ر ده‌توانێت پاره كۆبكاته‌وه و بیدات به وه‌زاره‌تی دارایی بۆ مووچه، ده‌سه‌ڵاتی نییه بۆ كاره‌بای خه‌رج بكات، پێشم سه‌یره له دۆخێكی وا سه‌ختدا له هه‌رێم دوو وه‌زاره‌تی وا پڕ كێشه دراوه به یه‌ك كه‌س، له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌رێمی كوردستانیش تاكه كێشه‌ی كاره‌با هۆكاره‌كه‌ی سووته‌مه‌نییه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "هه‌ر كاتێك حكومه‌ت كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر كرد، وه‌زاره‌تێكی پلاندانانی ورد هه‌بوو، وه‌ك ته‌سبیح وایه په‌یوه‌ندیداره به حكومه‌ته‌وه، كێشه‌ی كاره‌با هی حكومه‌ته، حه‌ق نییه ڕوبكه‌نه وه‌زاره‌تی كاره‌با، حه‌قه ڕووبكرێته حكومه‌ت، چونكه ئه‌مه واتای فه‌شه‌لی حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، كه حكومه‌ت خۆی سه‌رلێشێواو بێت و پشتگیریت نه‌كات وه‌زاره‌تی كاره‌با چی بكات؟! پلان هه‌ر نییه كه وه‌زاره‌تی پلاندانان له هه‌رێم هه‌ر به ناو وجودی هه‌یه".
PM:09:00:28/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 3120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت