دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
دوێنێ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سندكراو، دوای كۆنگره سه‌رۆكی یه‌كێتیی بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه ده‌كات.
میدیای یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه‌بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌نجامبدرێت.
رۆژی 27ی مانگی رابردوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی به‌ست و ماوه‌ی پێنج رۆژی خایاند، تێیدا به‌كۆی ده‌نگ بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتیی و 60 كه‌سیش وه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران.
AM:11:51:09/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت