سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریدا ٦ ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین بكات
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت زیاتر له ٦ ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایگه‌یاندوه كه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سبه‌ینێوه ده‌ستپێ ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردە:
بەفەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا بە دابینکردنی شەش ملیۆن و شەش سەد هەزار ( ٦،٦٠٠،٠٠٠) لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سبەینێوە دەست پێدەکات ، پێویستە سەرجەم لیژنەکانی وەرگرتن هەروەها ناوەندەکانی خوێندن دڵنیابن لە بوونی بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە کوالێتی نەوتی دابین‌کراو بۆیان ، هیچ جۆرە نەوتێک وەرناگیرێت بێ بوونی بەڵگەنامەی شیاوێتی سامانە سروشتییەکان . هەروەها پێویستە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەم بابەتە پابەند بن بە گشتاندنی وەزارەتمان ژمارە(٥٦١)لە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٢چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانەوە هەیە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ی ١٠ی ٢٠٢٣
PM:05:03:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 32264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت