پسپۆڕێكی ئابوری: ئه‌وه‌ی هه‌رێم له باكور له هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، به‌غدا له باشور له ده‌ستی ده‌دات
وێستگە نیوز-
پسپۆرێكی ئابوری عێراق پێی وایه ئه‌گه‌ر ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به رێگه‌ی توركیا بكرێته‌وه، ئه‌و كاته ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له باشور كه‌م ده‌بێته‌وه.
نه‌بیل مه‌رسومی، پسپۆڕی ئابوریی عێراق له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، پێشبینیی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی توركیاوه ده‌ستپێ بكاته‌وه، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له رێگه‌ی ده‌ریاوه، رۆژانه 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌م ده‌كات.
"به‌هۆی پابه‌ندبون به ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه له لایه‌ن رێكخراوی ئۆپیكه‌وه دانراوه، ئه‌وه‌ی كوردستان له داهاتی نه‌وت له باكور ده‌ستی ده‌كه‌وێت، عێراق له باشور له ده‌ستی ده‌دات"، مه‌رسومی وای وتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رەنگە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی زۆربوونی داهاتی نەوتی و کارئاسانی دەکات لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم.
سودانی جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و بەرژەوەندی هاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت.
PM:04:29:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 4072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت