مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی و حزبەکەی دەکات
وێستگهنیوزـ
مەکتەبی سیاسی پارتی، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبەکەی دەکات.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئهمڕۆ چوارشهممه 4ی تشرینی یهكهمی 2023، بەبۆنەی کۆتاییھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.
دەقی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ یەکێتی:
بۆ/ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
سڵاوێکی گەرم
بەبۆنەی کۆتاییھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتمان.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
PM:04:01:04/10/2023
ئهم بابهته 1688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت