سودانی: دەست بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکەین
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
وێستگهنیوزـ
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رەنگە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست بەهەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم بکەن و دوای هەناردەکردنی نەوت کێشەی مووچە و شایستە داراییەکان لە هەرێم چارەسەر دەبێت.
ئهمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یهكهمی 2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رەنگە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت و ئەوەش دەبێتە هۆی زۆربوونی داهاتی نەوتی و کارئاسانی دەکات لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم.
محەمەد شیاع سودانی جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و بەرژەوەندی هاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت.
هاوکات، بەرپرسێکی عێراقیش رایگەیاند: لە ئێستادا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەسەر تورکیا وەستاوە و گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بەردەوامن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیا ئامادەیە بۆ ئەوەی لە ماوەی هەفتەیەکدا دەست بە هەناردەکردنەوەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بکرێت.
PM:12:58:04/10/2023
ئهم بابهته 3580
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت