فازڵ به‌شاره‌تی: دژی دابه‌شكردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمین له‌ لایەن بانکی عێراقەوە

‌فازڵ بەشارەتی

وێستگه‌نیوزـ

فازڵ بەشارەتی، رایگەیاند، دژی ئه‌و پرۆژەیه‌ن كه‌له‌لایه‌ن نەوەی نوێ و چه‌ند فراكسیۆنێكه‌وه‌ بۆ دابینکردنی مووچە لەلایەن بانکی عێراقەوە پێشكه‌ش كراوه‌ و به‌سوود بەخشی نازانن بۆ مووچەخۆران.


ئه‌مڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، فازڵ بەشارەتی، كادیری پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: دژی پرۆژەکەی نەوەی نوێ و چه‌ند فراكسیۆنێكی ترن له‌ به‌غدا بۆ دابینکردنی مووچە لەلایەن بانکی عێراقەوە و بە بەرژەوەندی مووچە خۆرانی هەرێمی نازانن.

فازڵ به‌شاره‌تی بۆ ئێن ئاڕتی ئاماژەی بەوەشكردووه‌، پێویستە تەواوی لایەنە سیاسییەکان رێککبکەون و ئەم پرۆژەیە بە سوودبەخش نەزانن بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، فوئاد حسێن، لە میانی لێدوانێكدا رایگەیاند: "بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یاسای بودجەی گشتی عێراق چارەسەركراوە".

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی راگەیاند: "ئەوەی كێشەیە چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاساكەیە، كە بەم نزیكانە ئەویش یەكلادەبێتەوە".

وەزیری دەرەوەی عێراق باسی له‌وه‌شكر، بڕیارە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە رێگەی بانکی TBIیەوە دابەشبکرێت.

لای خۆشیەوە سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور ئەم کێشەی مووچە چارەسەر دەکەن و لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆکراوە کە دەبێت فەرمانبەرانی هەرێم مافی خۆیان لە کاتی خۆیدا وەربگرن کە سەرەتایترین مافیان مووچەیە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چەند فراکسیۆنێکی دیکە لە پەرلەمانی عێراق نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ کردووە کە مووچەی فەرمانبەران تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت و لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.


AM:11:56:04/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 2236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو