كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌وره بروسكه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت
دیەمنی بارانبارین لە هەرێم. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌ندێ جاری هه‌وره بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، باران بارین لەسەر ناوچەشاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان بەئاستی جیا جیا دەبێت لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی راپەرین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت لەشەودا کەشەکە جێگیر دەبێت.
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ".
له باره‌ی سبه‌ینێ پێنجشەممە 5ی تشرینی یه‌كه‌م، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما به‌راورد به تۆمار كراوه‌كانی ئه‌مڕۆ بەرز دەبنەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجه: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
AM:10:36:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 8328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت