رێكخراوی هه‌نگاو: كچێكی گه‌نجی ئێرانی به‌هۆی ده‌ستدرێژییه‌وه ده‌چێته دۆخی كۆما
ئارمیتا كراوهند كچە ته‌مه‌ن 16 ساڵهکە
وێستگهنیوزـ
به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوێكی مافی مرۆڤ، رۆژی سێشه‌ممه، كچێكی ئێرانی ته‌مه‌ن شانزه ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له وێستگه‌كانی میترۆی تاران (ده‌ستدرێژی) ده‌كرێته‌سه‌ر، له‌هۆش خۆی ده‌چێت و ده‌كه‌وێته دۆخی (كۆما)وه.
به‌ڵام دهستڵاتداران ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، هیچ به‌ركه‌وتنێك له نێوان كچه‌كه و ئه‌ندامانی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان روویدابێت و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه: "كچه‌كه به‌هۆی دابه‌زینی فشاری خوێنه‌وه، تووشی كۆما (غه‌یبووبه) بووه".
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه گرنگی و بایه‌خ به مافی كورده‌كان ده‌دات له ئێران، ده‌ڵێت: "ئارمیتا كراوهند كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵه، له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه، به‌هۆی ده‌ستدرێژییه‌كی تونده‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێكی (ئافره‌ت) له پۆلیسی ئه‌خلاق، له وێستگه‌یه‌كی میترۆی ئێران، كه‌وتووه‌ته دۆخی كۆماوه".
رێكخراوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه ده‌ستدرێژییه‌كه به‌هۆی، "ئه‌وه‌وه روویداوه كه پۆلیسی ئه‌خلاق، پێیانوایه ئارمیتا پابه‌ند نه‌بووه به حیجابی زۆره‌ملێوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كچه‌كه دووچاری پێكانی ئازاربه‌خش بووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جر له پایته‌خت و له‌وێ "له‌ژێر چاودێرییه‌كی چڕی ئه‌منیدایه و رێگه به هیچ كه‌سێك نادرێت سه‌ردانی بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی بۆیان نییه بیبینن".
به‌ڕێوه‌به‌ری میترۆكان رووداوه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، تیایدا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی پۆلیسی ژن ده‌رده‌كه‌ون، پاڵ به ئارمیتاوه ده‌نێن بۆ ناو یه‌كێك له فارگۆنه‌كانی میترۆكه، ئارمیتا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه حیجابی نه‌كردووه.
مه‌سعود دروستی، به‌ڕێوه‌به‌ری میترۆكان له تاران، ره‌تیده‌كاته‌وه، "هیچ پێكدادانێكی زاره‌كی یان جه‌سته‌یی" له نێوان "ئارمیتای خوێندكار" و سه‌رنشینه‌كان یان به‌رپرسانی میترۆكه روویدابێت و له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانستی هه‌واڵی "ئێرانا"ی راگه‌یاندووه: "هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی میترۆكه... راست نییه و گرته ڤیدیۆییه‌كانی كامێرای چاودێری وێستگه‌كه، ده‌ریده‌خات وا نییه".
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خانمه رۆژنامه‌نووسێك
رۆژی دوو شه‌ممه، رۆژنامه‌ی "شرق"ی ئێرانی، رایگه‌یاند: مریه‌م لوتفی په‌یامنێری رۆژنامه‌كه‌یان، كاتێك بۆ روماڵكردنی كێشه‌كه‌ی ماریتا، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری كردووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و دواتر ئازادیان كردووه.
ئارمیتا كراوهند كه له تاران داده‌نیشێت، خه‌ڵكی شاری كرماشانه له خۆرئاوای ئێران، به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتوانی شاری كرماشان كوردن.
یادی ژینا ئه‌مینی
ئه‌م رووداوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یادی مردنی كچه كورده ئێرانییه‌كه "ژینا ئه‌مینی" بیرهێنایه‌وه كه له 16 ئه‌یلولی 2022 چووه دۆخی كۆماوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌خلاقه‌وه، به تۆمه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به بنه‌ما تونده‌كانی پۆشینی جلوبه‌رگه‌وه، ده‌ستگیركرا. له‌و كاته‌دا چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پۆلیسیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی ژینا ئه‌مینی-یان داوه.
له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتداران جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه مردنه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه پێشتر باری ته‌ندروستی جێگیر نه‌بووه.
مردنی ژینا ئه‌مینی، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رفراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا و له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2022 گڕو تینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پاشه‌كشه‌ی كرد و له كزیدا.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ساڵیادی مردنه‌كه‌ی ژینا ئه‌مینی، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نا حكومی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ كه‌وتوونه‌ته "سه‌ركوتكردن" و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی گرتنی كه‌سایه‌تییه‌كان و چالاكوانان و كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی پاردا گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له په‌راوێزی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی رابردوو، سه‌دان كه‌س كوژران، له نێویاندا ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و به هه‌زاران كه‌سیش ده‌ستگیركران. دواتر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی دژی حه‌وت كه‌س رایگه‌یاند كه تۆمه‌تباربوون به به‌شداریكردنیان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو، رووی له كزی و پاشه‌كشه كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، به ئاشكرا رێگایان خۆشكرد بۆ ده‌ركه‌وتنی جیاوازییه‌كان، له هه‌ندێ ناوچه‌ی تاران و شاره گه‌وره‌كان كه بریتییه له وازهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان له دانانی حیجابی زۆره‌ملێ یان دانه‌نانی حیجاب له شوێنه گشتییه‌كان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، ده‌سه‌ڵاتداران زمانی هه‌ڕه‌شه‌یان توندكرده‌وه، ئه‌ویش له میانه‌ی سه‌پاندنی كۆت و به‌ندی زیاتر بۆ پابه‌ندبوون به دانانی حیجابه‌وه، له‌وانه به‌كارهێنانی كامێرای چاودێری له شه‌قامه‌كان و ده‌ستگیركردنی خانمه ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌بێ حیجاب ده‌ركه‌وتوون.
AM:08:40:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت