واده‌ی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واده‌ی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدای بۆ هه‌رێم راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌یانه‌وێت ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد كه "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌رانی عێراق، به‌غدا 700 ملیار دیناره‌كه بۆ ھه‌رێم ده‌نێرێت".
د. نه‌رمین مه‌عروف بۆ كوردسات نیوز، وتی: "به‌پێی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا، تاكو كۆتایی ئه‌مساڵ عێراق مانگانه پاره بۆ ھه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت".
وتیشی: "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بڕیاره له‌م مانگه‌دا به‌غدا بۆ ھه‌رێمی بنێرێت، بۆ مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمه، به‌ڵام حكومه‌تی ھه‌رێم سه‌رپشكه له‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابه‌ش بكات".
راشیگه‌یاند كه وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له لیژنه‌ی دارایی و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له ھه‌وڵدان ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
PM:11:17:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 23472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت