بافڵ تاڵهبانی: هەوڵەکانمان بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کاری لەپێشینەی ئێمەیە
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق کرد و لهدیداری نێوانیان لهسهر دۆخی ههرێم و عێراق، سهرۆكی یهكێتی وتی: هەوڵەکانمان بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کاری لەپێشینەی ئێمەیە و نابێت ئەم پرسە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان بکرێت.
بهپێی راگهیهندراوی كۆبونهوهكه، لەدیدارەکەدا مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەبوهو تیایدا دەیڤید بەرگر پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتیی نوێ و سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی حزبەکە کرد.
بافڵ تاڵهبانی و دەیڤد بەرگر گفتوگۆیان لهسهر دۆخی گشتیی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا كردوهو جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان کردوهتەوە بەشێوەیەک کە مافی خەڵک و سەقامگیریی ناوچەکە پارێزراوبێت.
ههر له دیدارەکەدا بافڵ تاڵهبانی ستایشی هەوڵە ئەرێنییەکانی ئەمریکای کردوه بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و وتویهتی: "باشترین بژاردە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە، پابەندبوونە بە دەستوور و ئەو رێککەوتنانەی کراون، هەموو هەنگاوێکیش لەدەرەوەی ئەم ئیرادەیە، زیانگەیاندنە بە مافی خەڵک و بەرژەوەندییە گشتییەکان. وتیشی، هەوڵەکانمان بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کاری لەپێشینەی ئێمەیە و نابێت ئەم پرسە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان بکرێت."
PM:06:55:02/10/2023
ئهم بابهته 1388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت