ته‌ندروستیی راپه‌ڕین: سەنتەری ددانی ئاراس بۆ هەمیشەیی داخرا
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین سه‌نته‌رێكی ددانی بۆ هه‌میشه داخست و دوای به‌دواداچونیش بۆی ده‌ركه‌وت كه هاوڵاتییه‌ك وه‌ك پزیشك خۆی ناساندوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بە ئەندامێتی سەندیکای پزیشکانی ددان لقی ڕاپەڕین، سەنتەری ددانی ئاراس یان بەسەرکردوه‌ته‌وە.
"دەرکەوت هاوڵاتیەک کە خۆی وەک پزیشک ناساندبوو، بێ هەبوونی هیچ بڕوانامەیەکی پزیشکی لە سەنتەرەکە کار دەکات و سەنتەری ددانی ڕانیە خاوەنی مۆڵەت نەبووە و شوێنکارەکەی زۆر پیس بووە دەرمانی قاچاغ و نایاسیی هەبووە". راگه‌یه‌ندراوه‌كه واده‌ڵێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لە ئەنجامدا لیژنەکەیان، بڕیاری داخستنی سەنتەری ددانی ڕانیەی داوە و خاوەنی سەنتەرەکەش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
PM:06:15:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت