یەکەم هەنگاوی دوای کۆنگرە: فراکسیۆنی یەکێتی واژوو لەسەر ناردنی پڕۆژەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن به‌غداوه‌ دەکەن


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ یه‌كه‌م یەکەم هەنگاوی دوای کۆنگرەی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كه‌ دوێێ یه‌كشه‌ممه‌ كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا، فراکسیۆنی یەکێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، هاوشانی چه‌ند فراكسیۆنێكی دیكه‌ واژووی لەسەر ناردنی پڕۆژەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە كرد.

وه‌ك له‌ نوسراوه‌كه‌ دیاره‌، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵی دادگه‌ری و یەکگرتووی ئیسلامی و هه‌ردوو په‌رله‌مانتار یوسف كلابی و حسێن موسا واژوویان له‌سه‌ر كردوه‌و كردویانه‌ته‌ی‌ پرۆژه‌ بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: بەهۆی دواکەوتن و بڕین و پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە زۆرەملێ لە ئەنجامی ئەو ناکۆکیانەی لەنێوان حکومەتی ماوە بەسەرچوی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی عێراقدا دروستبوون نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەتی ناوەندی کردووە کە موچەی فەرمانبەران تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت و لە کاتی خۆیدا بنێردرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی هاوڵاتیانی عێراق لە چوارچێوەی حکومەتی فیدراڵیدان بەپێی دەستوور لە هەموو ئەرک و مافێکدا یەکسانن و نابێت کێشە سیاسییەکان کاریگەری هەبێت لەسەر مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێم، داواش ده‌كه‌ن میكانیمێكی یاسایی گونجاوی خێرا بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدۆزێته‌وه‌و له‌ رێكی كارتی ئه‌لیكترۆنیی بانكییه‌وه‌ مانگانه‌ موچه‌كانیان له‌و بانكانه‌وه‌ پێ بدرێت كه‌ لقیان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.


PM:05:50:02/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 1504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت