نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
به‌بۆنه‌ی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌نجامدا و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی لێ‌كرد و بافڵ تاڵه‌بانیش رایگه‌یاندوه كه " یەكێتی پابەندە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و هەنگاوەكانی لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك دەبێت و یەكڕیزیی كوردیش لەپێشینەی كارەكانی دەبێت".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست به‌ڕێز سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان له كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكه‌وه كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و هه‌موویان ڕۆڵی خۆیان له پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن." راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم واده‌ڵێت.
له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ش میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه لەبەرامبەردا بافڵ تاڵه‌بانی "سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و به‌شداریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی یەکێتی دەربڕی و جەختیکردەوە، یەكێتی پابەندە بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال و هەنگاوەكانی لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك دەبێت و یەكڕیزیی كوردیش لەپێشینەی كارەكانی دەبێت."
PM:05:22:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت