پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچانه ده‌بێت بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیانی پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ-ی ئاگادار كرده‌وه كه بۆ مامه‌ڵه‌ی نوێكردنه‌وه و ده‌رهێنانی پاسپۆرت ده‌بێت كارتی بانكی-یان هه‌بێت تا بتوانن رسوماته‌كه‌ی پێ بده‌ن.
له ئاگادرییه‌كه‌ی پاسپۆرتی سلێمانیدا هاتووه: هاوڵاتیانی بەڕێزی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە و نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان و نوسینگەی پاسپۆرتی ڕانیەو نوسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی دەیانەوێت مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتی جۆری (A)بکەن، ئەوا پێویستە بۆ پێدانی ڕسوماتی پاسپۆرت(کارتی بانکی)یان هەبێت.
"لەبەرئەوەی لە ئێستادا خەریکی دانانی ئامێری ئەلەکترۆنی خوێندنەوەی (کارتی بانکی) بەمەبەستی گۆڕینی سیستەمی پێدانی پارە لە شێوەی کاش(وەصل) بۆ (کارتی بانک)، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان ئاگادار بن پێش وەختە کە مامەڵەی دەرھێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان ھەبوو لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە و نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان و ڕانیە و چەمچەماڵ پێویستە کارتی بانکیان پێ بێت بۆ جێ بەجێکردنی مامەڵەکانیان." پاسپۆرتی سلێمانی له ئاگادارییه‌كه‌یدا وای وتوه.
PM:03:41:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 2756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت