حكومه‌تی هه‌رێم: سبه‌ینێ پشووه‌و پێویسته‌ وه‌زاره‌ته‌كان پابه‌ندی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ بن


وێستگه‌ نیوزـ

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراقەوه‌ پشووی فه‌رمییه‌ و پشووه‌كه‌ هەموو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، به‌ڵام پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌: رۆژی سێشەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. 

ده‌شڵێت: لە هەمان کاتدا پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.

"ڕۆژی چوارشەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان دەستپێدەکاتەوە." فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وای وتوه‌.


PM:02:59:02/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت