نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی نۆ راگەیەندرا
وێستگه‌نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رابه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ مانگی ئه‌یلول موه‌لیده‌كان بۆ ئه‌مپێرێك كاره‌با حه‌وت بۆ حه‌وت هه‌زار و 500 دینار له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ 44 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له نێوان حه‌وت هه‌زار بۆ حه‌وت هه‌زار و 500 دیناره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌بای نیشتمانی تا 15ی ئه‌م مانگه بەشێوەی 24 کاتژمێری دەبێت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه ده‌بێت موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی باسكردووه: لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان له 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
AM:10:58:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 30216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت