كه‌شناسی هه‌رێم: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌

‌دیمەنێکی پێشووی بارانباری لە هەرێـمی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕٍۆ و سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ ئه‌گه‌ری تاوه‌ باران هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ دوو شەممە 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوویەکان ئەگەری بروسکە و تاوە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، هەروەها ئەگەری تۆزێکی سووک هەیەلەناوچەکانی باشووری هەرێم.

ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما، بەگشتی نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچە شاخاوییەکان نەبێ نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (3-4)  بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبەی‌ سێشەممە 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان بەگشتی لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری تاوە باران و بروسکەی پچرپچر هەیە لە ناوچە جیا جیا کانی هەرێم".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر:  29 پلەی‌ سیلیزی‌

سلێمانی: 26 پلەی‌ سیلیزی‌

دهۆک: 25  پلەی‌ سیلیزی‌

کەرکوک: 31 پلەی‌ سیلیزی‌

هەڵەبجە: 28 پلەی‌ سیلیزی‌

زاخۆ: 34 پلەی‌ سیلیزی‌

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی‌ سیلیزی‌

سۆران: 27  پلەی‌ سیلیزی‌

گەرمیان: 34  پلەی‌ سیلیزی‌


AM:10:44:02/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت