قوباد تاڵه‌بانی: قیت قیت
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی تیمی ته‌له‌فزیۆنی (گه‌لی كوردستان) زمانحاڵی یه‌كێتیی كرد، بۆ سوپاسكردنیان له روماڵكردنی كۆنگره‌ی پێنج و "قیت قیت"ی وته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، قوباد تاڵه‌بانی دوای په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، سه‌ردانی تیمی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی كرد، تا به‌هۆی رووماڵكردنی كۆنگره‌ی پێنجه‌م سوپاسیان بكات.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێرانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان "قیت قیت"ی وته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ ستران عه‌بدوڵا له وه‌ڵامی پرسیارێكی وێستگه‌نیوزدا باسی له‌وه كرد كه " بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ مەکتەبی راگەیاندن قیت قیت دەمێنێتەوە".
ماوه‌ی پێنج رۆژه كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وامه و ھێشتا كاره‌كانی ته‌واو نه‌بووه.
له كۆنگره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی لابران و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌به‌كانی تر تێكه‌ڵ كران، به‌ڵام مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی وه‌كو خۆی ھێشتووه‌ته‌وه.
PM:02:49:01/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 10580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت