لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به بایكۆت بڕیاری دا
وێستگه‌نیوز-
لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی 13ی ئه‌م مانگه بایكۆتی ده‌میان به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیانه‌وه راگه‌یاند، بڕیاریانداوه كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بایكۆتی بشكێنن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئه‌یلولی 2023، هاوژین عوسمان به‌رپرسی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "له‌دوای دابه‌شكردنی مووچه له 25ی ئه‌م مانگه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت بوو، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌مڕۆ شه‌ممه بایكۆتمان نه‌شكاند و به‌رده‌وام بووین له هه‌ڵوێسته‌كانمان".
وتیشی: "به‌داخه‌وه وه‌كو هه‌میشه ته‌نها له سلێمانی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به دواكه‌وتنی مووچه وه‌رگیراو له شوێنه‌كانی دیكه هیچ هه‌ڵوێستێك وه‌رنه‌گیرا".
هاوژین عوسمان باسی له‌وه‌شكرد كه "داوای لێبووردن له هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین كه سه‌رباری نه‌بوونی و بێمووچه‌یی له‌دوای بایكۆت، ناچاربوون ڕوو له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان بكه‌ن و ئه‌وه‌ندی دیكه باری سه‌ر شانیان قورس‌تر بێت، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان راده‌گه‌یه‌نن بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه به‌هۆی بایكۆته‌وه بوونه قوربانی و چه‌ند هاوڵاتییه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئۆباڵی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق كه به‌ده‌نگ داواكاریه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه نه‌هاتوون".
به‌رپرسی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئاشكراشیكرد كه "بڕیارمانداوه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بایكۆتی ده‌وام بشكێنین و هاوشانی پزیشكه‌كان كاربكه‌ین، به‌ڵام كه‌متر له جاران به‌ره‌چاوی خراپی گوزه‌رانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و دۆخی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی".
راشیگه‌یاند كه "كارمه‌ندانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌و دوو مانگه وه‌ربگرینه‌وه كه فه‌وتاوه".
PM:03:47:30/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 7700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت