له خه‌بات سێ كه‌س رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئاسایشی قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه سێ كه‌س به‌هۆی خانووی زیاده‌ڕۆوه رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌كان بوونه‌وه و دوو پۆلیسیان برینداركرد و هه‌ڵاتن.
میدیای فه‌رمی پارتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایشی قه‌زای خه‌بات بڵاویكرده‌وه كه "ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2023 به‌هۆی دروستكردنی خانووی زیاده‌ڕۆ، سێ كه‌س رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "سێ كه‌سه‌كه تۆمه‌تباربوون به دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر موڵكی گشتی شاره‌وانی".
وتیشی: "له كاتی چوونی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ گه‌ڕه‌كی دیبه‌گه له شارۆچكه‌ی خه‌بات به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆییان كردووه، تۆمه‌تباره‌كان به چه‌ك رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه و ته‌قه له‌نێوانیاندا روویداوه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایشی خه‌بات ئاشكراشیكرد كه "جگه له تۆمه‌تباره‌كان، ژن و منداڵ و دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش به دار و به‌رد رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیس به سووكی برینداربوون".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان شارۆچكه‌ی خه‌بات به‌دوای تۆمه‌تباره‌كانه‌وه‌ن بۆ ده‌ستگیركردنیان".
AM:12:05:29/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 4452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت