یەکێک لە بریندارەکانی بەیانی ئەمڕۆی بناری قەندیل گیانی لە دەستدا


وێستگه‌نیوزـ

په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌ گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل، دوو کەس بریندار بوون و دواتر یەکێکیاقن بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا.


په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، باسی له‌وه‌شكرد، بۆردومانه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی درۆن (فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ بووه‌)، بەپێی زانیارییەکان دوو کەس بریندارن، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان میرزا ئیبراهیم_ه‌ بریندارە و ئه‌وه‌شی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ ناوی ئه‌ستی حه‌مه‌ده‌، كه‌ هه‌ردووكیان هاووڵاتی مه‌ده‌نی گونده‌كه‌ن.






AM:11:49:27/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت