ستران عەبدوڵا: یەکێتی هەمیشە مژدەی خۆشی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان پێبووە

‌ستران عەبدوڵا

وێستگه‌نیوزـ

ستران عەبدوڵا، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەردەم تەلاری هونەر لە سلێمانی رایگه‌یاند، "ئەندامانی سەرکردایەتی لە پێشوازی میوانانی کۆنگرەداین و سەرکردایەتی یەکێتی ئەرکەکان رادەستی لیژنەیەک دەکات کە کۆنگرە بەڕێوەدەبات".


ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئه‌یلولی 2023، پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.

ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەردەم تەلاری هونەر لە سلێمانی کە تایەبتکراوە بە دەستپێکی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی: "ئەندامانی سەرکردایەتی لە پێشوازی میوانانی کۆنگرەداین و سەرکردایەتی یەکێتی ئەرکەکان رادەستی لیژنەیەک دەکات کە کۆنگرە بەڕێوەدەبات".

"ئەمڕۆ سەرجەم ئۆرگانە حزبییەکان و پلە حزبییەکان بەپێی ئسوڵی حزبی هەڵدەوەشێتەوە و سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی وەک ئەندامێک بەشداری کۆنگرە دەکەین و گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین"، ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو: "یەکێتی هەمیشە مژدەی خۆشی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان پێبووە، چونکە یەکێتی حزبی خەڵکی کوردستان بووە، بۆ ئەم کۆنگرەیەش پشت بەخوا مژدەی خۆش دەدەین بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".

وتیشی: "بەکوێرایی چاوی دوژمنان، کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەیەو دوعامان بۆ بکەن".


AM:11:09:27/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت