قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
قوباد تاڵەبانی
وێستگهنیوزـ
قوباد تاڵهبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال رایگەیاند، "یەکێتی بۆ کوردستان و عیراق و ناوچەکە گرنگە، هەر ئەمەشە وای کردووە دەرگای کۆنگرە بۆ دۆستەکانمان بکەینەوە".
قوباد تاڵەبانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند: "لەم رۆژەدا پیرۆزبایی لە کەسوکاری شەهیدان بەتایبەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی دەکەم، هیوادارم سەرجەم هەڤاڵان بەرۆحیەتی حزبی لە کۆنگرە بڕوانن و رێز لە خەباتی یەکێتی بگرن، چونکە یەکێتی دەیەوێت روئیای خۆی لەگەڵ ئەو بارودۆخەی لە ئێستادا لەهەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە هەیە بگونجێنێت".
"لە کۆنگرەدا گفتوگۆیەکی چڕو پڕ لەبارەی داهاتوی یەکێتی دەکرێت و ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەش لە پێش وادەی خۆیدا ئەو راستییە دەردەخات کە یەکێتی حزبێکی زیندووەو هەر بە زیندووی دەمینێتەوە"، قوباد تاڵەبانی وای وت.
لەبارەی بانگهێشتی میوانانیش بۆ پێنجەمین کۆنگرە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "یەکێتی بۆ کوردستان و عیراق و ناوچەکە گرنگە، لەم روانگەیەشەوە بەپێویستمان زانیوە دەرگای کۆنگرە بە رووی میوانەکانمان بکەینەوەو بەشداربن لەم رۆژە مێژووە لەگەڵماندا".
AM:10:52:27/09/2023
ئهم بابهته 1368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت