نێچیرڤان بارزانی له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه: ئامادەین هەموو هاوکارییەک پێشکه‌ش بكه‌ین
نێچیرڤان بارزانی
وێستگه‌نیوزـ
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە حەمدانیە دەڵێت، ئامادەن هەموو هاوکارییەکیان پێشکه‌ش بکەن.
شەوی رابردوو، هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا ئاگری گرت و به‌پێی ئاماره نا فه‌رمییه‌كان ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 100 کەسی تێپەڕاندووە و سەدان کەسی دیکەش بریندارن.
لەبارەی رووداوەکەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیه‌ندراوێکدا دەڵێت: "له‌م كاته سه‌خت و به ئازاره‌دا، بیر و خه‌یاڵمان لای ئه‌وانه و ئاماده‌ی هه‌موو یارمه‌تیدان و هاوكارییه‌كین".
دەقی پرسه‌نامه‌کەی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوسۆزی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و قوربانییانه ده‌كه‌م كه شه‌وی ڕابردوو له ڕووداوێكی دڵته‌زێندا له هۆڵێكی بۆنه‌كان له قه‌زای حه‌مدانییه، گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
له خوای مه‌زن داواكارین گیانی قوربانییان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت. هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازین. له‌م كاته سه‌خت و به ئازاره‌دا، بیر و خه‌یاڵمان لای ئه‌وانه و ئاماده‌ی هه‌موو یارمه‌تیدان و هاوكارییه‌كین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2023/9/27
AM:10:30:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت