مهسرور بارزانی: ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە
مهسرور بارزانی، سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان
وێستگهنیوزـ
مهسرور بارزانی، سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له بارهی رووداوهكهی حهمدانیه پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، دوێنێ شەو لەگەڵ روودانی کارەساتەكه، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی راسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.
مهسرور بارزانی، ئهمڕۆ چوارشهممه 27ی ئهیلولی 2023، پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند: رووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردوون.
دهشڵێت: "دوێنێ شەو لەگەڵ روودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم راسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە".
ئهمه لهكاتێكدایه شەوی رابردوو، هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا ئاگری گرت و تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 100 کەسی تێپەڕاندووە و سەدان کەسی دیکەش بریندارن.
نەجم ئەلجبوری، پارێزگاری موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبی رایگهیاندووه: بەپێی ئەو زانیارییانەی بەو گەیشتوون لە نێوان 800 تا 1000 کەس لە هۆڵەکەدا بوون کاتێک ئاگرەکە کەوتووەتەوە بەهۆی یاری ئاگرین یان مۆمی سەر کێکەکان.
مانگی سووری عێراقی کە بەشداری لە هەوڵەکانی فریاکەوتن دەکات، رایگەیاند زیاتر لە 450 گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
شەوی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی راسپارد بە هانای لێقەومانەوە بچن.
هاوکات سامان بهرزنجی، وهزیری تهندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگهیهندراوێکدا رایگەیاندووە: لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ژمارەیەکی زۆری ئەنبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن چوونەتە قەزای حەمدانییە.
AM:10:19:27/09/2023
ئهم بابهته 1116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت