بارزانی: بە بیستنی هەواڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی حه‌مدانیه زۆر خەمبار بوو
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
وێستگه‌نیوزـ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانییه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، بە بیستنی هەواڵه‌كه زۆر خەمبار بووه.
له‌و په‌یامه‌یدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2023، بڵاویكردووه‌ته‌وه بارزانی ده‌ڵێت: "بە بیستنی هەواڵی رووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بووم، کە تیایدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
ده‌شڵێت: "سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەخوازم".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شەوی رابردوو، هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا ئاگری گرت و تا ئێستا ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 100 کەسی تێپەڕاندووە و سەدان کەسی دیکەش بریندارن.
نەجم ئەلجبوری، پارێزگاری موسڵ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبی رایگه‌یاندووه: بەپێی ئەو زانیارییانەی بەو گەیشتوون لە نێوان 800 تا 1000 کەس لە هۆڵەکەدا بوون کاتێک ئاگرەکە کەوتووەتەوە بەهۆی یاری ئاگرین یان مۆمی سەر کێکەکان.
مانگی سووری عێراقی کە بەشداری لە هەوڵەکانی فریاکەوتن دەکات، رایگەیاند زیاتر لە 450 گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
شەوی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی راسپارد بە هانای لێقەومانەوە بچن.
هاوکات سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگەیاندووە: لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ژمارەیەکی زۆری ئەنبوڵانس و تیمەکانی فریاکەوتن چوونەتە قەزای حەمدانییە.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
AM:10:02:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت