نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم یادی مه‌ولود خۆشی و ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
وێستگه‌نیوزـ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ) لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، "هیوادارم خۆشی و ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری جێگیر و پته‌وتر بكات".
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئه‌یلولی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی مەولود بڵاوکردەوە، تیایدا "پیرۆزبایی گەرمی" لە موسڵمانانی جیهان، عێراق و کوردستان کرد و رایگەیاند، "هیوادارم خۆشی و ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری جێگیر و پته‌وتر بكات".
ساڵانە لە 12ـی رەبیعول ئەوەل کە رۆژی لەدایکبوونی محەمەدی کوڕی عەبدوڵا، پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ)، موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان بە شێوەی جیاواز ئەو یادە دەکەنەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین ئه‌م یاده بكاته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ئاشتیخوازانه و مرۆڤپه‌روه‌ری و چاكه و ئامۆژگاری و رێنیشانده‌ریی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر، به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان و مرۆڤایه‌تیدا ره‌نگبداته‌وه و بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتر ئاراسته و رێنوێنیمان بكات".
AM:09:38:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت