مه‌سرور بارزانی: لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ببێته هۆی گرنگیدان بە رەوشتە بەرزەکانی ئایین
مه‌سرور بارزانی
وێستگه‌نیوزـ
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د. خ) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیواداره ئه‌و بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و رەوشتە بەرزەکانی ئایین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2023، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند: "به بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م".
مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌شی وتووه: "هیوادارم ئه‌و بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و رەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان".
AM:09:26:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت